ئیسپانیا

نیوکاسل ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی رافینها پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە

Yariga App

یاریگا

رافینها هێرشبەری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی و ئەو یانەیەش ئۆفەرێکی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە پێشکەش بلاوگرانا کردووە.

جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە، یانە ئینگلیزیەکە ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەرەکەی بلاوگرانا 30 ملیۆن یۆرۆ و برۆنح گیمارێش پێشکەش بکات و ئەو ئۆفەرەشیان پێشکەش کردووە.

ئەم هەوڵانەی نیوکاسل لە کاتێکدایە بەم دواییە رافینها زۆر بە راشکاوانە گووتی دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بەڵام بارسێلۆنا پێویستی بە پارە هەیە بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێکی نوێ، بۆیە رەنگە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت، ئەگەر ئۆفەری باشیان بەدەست بگات.

رافینها لە ساڵی 2022 بەرامبەر 58 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی لیدز یونایتد گواسترایەوە بارسێلۆنا و تاوەکو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button