ئیتاڵیا

لوکاکو نایەوێت ئەوروپا جێبێڵێت

Yariga App

یاریگا

رۆمێلو لوکاکو هاوشێوەی زۆرێک لە یاریزانە دیارەکانی ئەوروپا ئۆفەری لە سعودیە بۆ هاتووە، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە کێشوەری سەوز جێبێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە بەلجیکیەکەی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا کە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی ئینتەر میلان یاریکرد، لە یانەیەکی سعودیە ئۆفەری بۆ هاتووە، بەڵام ئەو یاریزانە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

لوکاکو دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە و ئامانجیشی بەردەوامبوونە لەگەڵ ئینتەر میلان، بەڵام دەبێت یانە ئیتاڵیەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە رێکبکەوێت، لەبەر ئەوەی ئەو یاریزانە مولکی یانە ئینگلیزیەکەیە و بە خواستن لە سێریائەی یاریی کردووە.

لوکاکو هاوینی ساڵی 2021 بۆ ماوەی دوو وەرز بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد و ئەم وەرزە لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری 37 یاریکرد توانی 14 گۆڵ و 7 ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button