ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میدیایەکی بەرازیلی وردەکاری رێککەوتنی ئانچێلۆتی و یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید و یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل رێککەوتن.

کەناڵی گڵۆبۆی بەرازیلی بڵاویکردووەتەوە، ئانچێلۆتی رازیبووە ئەرکی مەشقی هەڵبژاردەی بەرازیل لە ئەستۆ بگرێت و ئامادەکاری بۆ مۆندیالی 2026 بکات.

لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی تیتێ، لە دوای شکستهێنانی لە قۆناخی هەشتی مۆندیالی قەتەر، تاوەکو ئێستا هیچ راهێنەرێکیان دەستنیشان نەکردووە.

گڵۆبۆ روونیکردووەتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل بە سەرۆکایەتی ئیدناڵدۆ رۆدریگێز، بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت ئانچێلۆتی بکاتە راهێنەر و خۆی یەکلایی کردووەتەوە و رەنگە لە هاوینی ساڵی داهاتوو، بە فەرمی پۆستەکە بگرێتە ئەستۆ.

رەنگە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل، رێککەوتنی لەگەڵ ئانچێلۆتی ئاشکرا بکات.

هەڵبژاردەی بەرازیل لە یارییەکی دۆستانەدا بە ئەنجامی 4-1 لە گینیای بردەوە، لەو یارییەی کە لە ئیسپانیۆل بەڕێوەچوو.

یارییەکە لە ژێر دروشمی ”دژی رەگەزپەرستی” بۆ پاڵپشتیکردنی ڤینیسیۆس جونیۆر بەڕێوەچوو.

سێشەممە بەرازیل دووەم یاری دۆستانەی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی سێنیگال لە یاریگای خۆسێ ئالفالاد لە ئیسپانیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button