ئیسپانیا
بەڕازیلیەکان چیدیکە چاوەڕێ ئانچێلۆتی ناکەن
یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا یەکێک لە ئامانجەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیلە بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل ماوەیەکە چاوەڕێ کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەرە ئیتاڵیەکەی مێرنگی دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو راهێنەرە خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەڕازیلیەکان چیدیکە چاوەڕێ ئانچێلۆتی ناکەن و دەیانەوێت تاوەکو ساڵی 2024 لەگەڵ راهێنەرە کاتیەکەیان بەردەوام بن.
ئانچێلۆتی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی ديت و چەندینجار دوپاتیکردووەتەوە کە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی بەردەوام دەبێت.