ئینگلتەرا

گواردیۆلا و هالاند نەیانتوانی بێلینگهام رازی بکەن

Yariga App

یاریگا

جود بێلینگهام دوای چەند مانگێک و رەچاوکردنی هەموو بژاردەکان، دواجار ڕیاڵ مەدریدی هەڵبژارد. ئەم یاریزانە ئینگلیزییە تەمەن 19 ساڵە لە هەموو ئەوروپا خواستێکی زۆری لەسەر بوو.

رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، مان سیتی یەکێک لەو یانانە بوو کە بەردەوام هەوڵی دەدا ئەو یاریزانە بگوازێتەوە. خودی پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەکە و ئێرلینگ هالاند هاوڕێی پێشووی لە ریزەکانی دۆرتمۆند هەموو هەفتەیەک پەیوەندییان بە بێلینگهامەوە دەکرد بۆ ئەوەی ڕازی بکەن کە یاری بۆ مانچستەر سیتی بکات.

ڕاهێنەرەکەی مانچستەر سیتی و ئەستێرەی نەرویجی یانەیە زۆر هەوڵیاندا ئەو پەیامە بە بێلینگهام بگەیەنن کە یانەکەیان باشترین بژاردەیە بۆی لە ڕووی دارایی و وەرزشیەوە، بەڵام ئەو یاریزانە هەر رازی نەبوو و دواجار یانە شاهانەکەی هەڵبژارد.

هەوڵەکانی گواردیۆلا و هالاند لە کۆتاییدا سەرکەوتوو نەبوون. جود بێلینگهام ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاری چوونی بۆ  ڕیال مەدرید دابوو، دواجاریش دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردوو یانە ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی پشکنینە پزیشکیەکانی تێپەڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button