بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێمباپێ لە نوێترین دیمانەیدا باس لە ڕۆشتنی لیۆ مێسی دەکات

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆکان و لێدوانەکان لەسەر ڕۆشتنی کلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لە یانەی پاریس سانجێرمان تادێت گەرمتر دەبێت.

ئێمباپێ لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیتاڵی لا گازێتا دیلۆ سپۆرت باس لە بڕیاڕی ڕۆشتنی دەکات لە یانە فەڕەنسیەکە.

کلیان دەڵێت” هەرگیز داوام نەکردووە پاریس سانجێرمان جێبهێلم تاوەکو پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکەم، من تەنیا بە ئیدارەی پاریسم ڕاگەیاندووە کە گرێبەستەکەم نوێ ناکەمەوە، بەڵام دڵخۆشم کە وەرزی داهاتوو یاریی بۆ ئەو یانەیە بکەم.

لە لێدوانێکی دیکەدا ئێمباپێ دەڵێت:” من حەزم لە بردنەوەیە، بەڵام لە پاریس سانجێرمان کەموکوڕی هەیە.

لە سەر ڕۆشتنی لیۆ مێسی لە پاریس ئێمباپێ وتی: ئێمە باس لە باشترین یاریزانی مێژوو دەکەین، ڕۆشتنی لە پاریس سانجێرمان ڕووداوێکی ناخۆش بوو، من تێناگەم بۆچی هەندێک کەس دڵخۆش بوون بە ڕۆشتنی لە یانەکە، بەڕاستی بە پێی پێویست ڕێزی لێ نەگیرا لە فەرەنسا، شەرمەزاری بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button