ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گواردیۆلا دەیەوێت گرانترین بەرگریکاری جیهان بکڕێت

Yariga App

یاریگا –

مانچستەر سیتی نزیکترین یانەیە لە گواستنەوەی یۆشکۆ ڤاردیۆل، ئەستێرەی هەڵبژاردەی کرواتیا.

رۆژ بە رۆژ دەنگۆی داهاتووی یوشکۆ ڤاردیۆل گەرمتر دەبێت، لەم رۆژانەشدا باس لەوە دەکرێت کە لە مانچێستەر سیتی نزیک بۆتەوە. بەرگریکارە کرواتییەکە کە لە مۆندیالدا ئاستەکی باشی هەبوو، پێدەچوو لە گواستنەوەی زستانەدا بچێتە مانچێستەرسیتی و بەمشێوەیەش تیپی پاڵەوانی ئەوروپا وەک 10 ساڵی رابردوو سوودی لە کرواتییەک وەردەگرت لە پێکهاتەکەیدا، بەڵام پێدەچێت لەم هاوینەدا بڕواتە تیپی سیتیزنەکان. هەروەها دەتوانرێت گرێبەست لەگەڵ ماتیو کۆڤاسیچ بکەن بەم شێوەیەش مانچێستەرسیتی وەرزی داهاتوو دوو ئەستێرەی کرواتی دەبێت لە پێک هاتەکەی دا.

بەگوێرەی هەوالێکی فابریزیۆ رۆمانۆ، گواردیۆلا ئامانجی سەرەکی لە سیتی بەهێزکردنی هێڵی بەرگریە بۆ وەرزی داهاتوو و بەم نزیکانە گفتوگۆی جددی لەگەڵ لایپزیگ دەستپێدەکات. یانە ئەڵمانییەکە بەناوبانگە بەوەی ئەستێرەکانی بە ئاسانی لەدەست نادات، دەگوترێت بۆ فرۆشتنی ڤاردیۆل 100 ملیۆن یۆرۆیان داوا کردووە، بەمەش ڤاردیۆل دەبێتە گرانترین بەرگریکاری جیهان.

لە گرێبەستەکەی ئەم یاریزانەدا هیچ بڕگەیەکی کۆتاییهێنان نییە و لە راستیدا مانچێستەرسیتی و ئەو یانانەی تر کە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن پێویستە راستەوخۆ لەگەڵ یانەی لایپزیگ دانوستان بکەن. رۆمانۆ نووسیویەتی ڤاردیۆل بەم زووانە دەچێتە سیتی، مەگەر یانەیەکی تری دەوڵەمەندتر بدۆزێتەوە و ئامادەبێت پارەی زیاتری بدات لە مان سیتی.

هەموو تیپە گەورەکانی ئەوروپا زۆر حەز بە گواستنەوەی ڤاردیۆل دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button