بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ: بە هیچ شێوەیەک گرێبەستەکەم نوێ ناکەمەوە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان دووپاتیکردەوە، گرێبەستەکەی بۆ ساڵی 2025 نوێ ناکاتەوە و هاوینی داهاتوو پاریس جێدەهێڵێت.

ئێمباپێ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس روونیکردەوە، بە هیچ شێوەیەک باسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵی 2025 لەگەڵ پاریس نەکردووە.

لە 15ی تەمموزی 2022 بە پاریس سانجێرمانم راگەیاند، گرێبەستەکەم بۆ ساڵێکی زیاتر چالاک ناکەم. هەرگیز لەگەڵ پاریس باسی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم بۆ 2025 نەکردووە. تاکە ئامانجی پەیامەکەم تەنیا بۆ دووپاتکردنەوەی گفتوگۆکانی رابردوو بوو.

ئێمباپێ لە لێدوانەکەیدا بۆ AFP جەختیکردەوە، لە ماوەی ساڵی رابردوودا، بە هیچ شێوەیەک باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکراوە، تەنیا دوو هەفتە پێش ئاشکراکردنی پەیامەکەم نەبێت.

بە هیچ شێوەیەک باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم نەکراوە. لە چەند هەفتەی رابردوودا ئەوە پشتڕاستکرایەوە کە بۆ وەرزی داهاتوو یاری بۆ پاریس سانجێرمان دەکات، ئێمباپێ داوای چوونە دەرەوەی لەم هاوینەدا نەکردووە، تەنیا بە یانەکەی راگەیاندووە، گرێبەستەکەی بۆ 2025 نوێ ناکاتەوە.

پاڵەوانی مۆندیالی 2018 نیگەرانی خۆی لە بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی لە میدیاکان دەربڕی و روونیکردەوە، تاکە ئامانج لە بڵاوکردنەوەی پەیامەکە، زیان گەیاندنە بە خۆی (ئێمباپێ) و گفتوگۆکانی لەگەڵ پاریس.

بەیاننامەکەی ئێمباپێ ساڵێک دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس دێت، ئەمەش پاش رەتکردنەوەی ئۆفەرێکی گەورەی ریال مەدرید لە هاوینی رابردوودا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فرانس پرێس، پاریس سانجێرمان لە دزەپێکردنی پەیامەکە بۆ میدیاکان حەپەساوە و نایەوێت بە هیچ شێوەیەک بە خۆڕایی دەستبەرداری ئێمباپێ ببێت.

پەیامەکەی پاریس روونە، دەبێ ریزەکانی پاریس جێبهێڵێت یاخود گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button