ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چوار یانەی سعودی ئۆبامیانگ ـیان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

چوار یانەی خولی سعودی كێبڕكێی بەدەستهێنانی پێر ئێمیریك ئۆبامیانگ هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكەن.

لە گواستنەوەكانی هاوینەی وەرزی رابردوو ئۆبامیانگ لە ریزەكانی بارسێلۆناوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ، ئەستێرە گابۆنیەكە تەنیا شەش مانگ یاری بۆ بارسێلۆنا كرد و ریزەكانی ئەو یانەی جێهێشت.

لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا یانە سعودیەكان بە گەرمی چوونەتە نێو بازاڕی گواستنەوەوە و دەیانەوێت یاریزانە ئەوروپیەكان پەلكێشی خولەكە بكەن، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو كریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعوودیەوە كرد.

بەپێی زانیارییەكانی سكای سپۆرت چوار یانەی سعودی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی هێرشبەرەكەی بلووز دەدەن.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، یانەكانیش بریتین لە ئیتیحاد ، هیلال ، نەسڕ و ئەهلی، هەروەها لە ئەوروپاش هەوڵی گواستنەوەی ئۆبامیانگ دەدرێت لەلایەن یانەكانی بارسێلۆنا و ئینتەر میلان هەروەها یانەكانی گاڵاتاسەرای و فەنەربەخچەی توركی.

هێرشبەرە گابۆنیەكە نایەوێت وەرزی داهاتووش لە چێڵسی بمێنێتەوە بەهۆی كەمی بەشداریكردنی لەگەڵ ئەو یانەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button