یاریگا
کلیان ئێمباپێ بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە وەرزی داهاتوو بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کارا ناکاتەوە.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان ئەو بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستی ئێستای تا ساڵی 2025 کارا ناکاتەوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت و دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵیت.
بەم شێوەیە گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان کە ئامانجێکی سەرەکی یانەی ریال مەدریدە، دەتوانێت ئەم هاوینە بەرامبەر خواستی یانەکەی یان هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.
ئێمباپێ هاوینی رابردوو زۆر نزیکبوو پەیوەندی بە ریال مەدرید بکاتەوە، بەڵام دوای هەوڵ و فشارێکی زۆر دواجار گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 نوێکردەوە.