ئانسو تەحەدای بارسێلۆنا دەکات
یاریگا –
ئانسو فاتی، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا دەیەوێت لە یانەکەی بمێنێتەوە و نایەوێت ناوی بچێتە لیستی گواستنەوەکان.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، فاتی نایەوێت ریزەکانی ابرسێلۆنا جێبهێڵێت، بەڵکو دەیەوێت لە پێناو بەدەستهێنانی پێگەیەک لە پێکهاتەی سەرەکی چاڤی، بجەنگێت.
پێشتر رۆژنامەی ئاس بڵاویکردبووەوە، بارسێلۆنا بڕیاریداوە دەستبەرداری خزمەتەکانی فاتی ببێت و هەواڵەکەیان بە خۆرخێ مێندێز، بریکاری یاریزانەکە گەیاندووە.
گرێبەستی ئێستای فاتی لەگەڵ بارسا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەر دەچێت، فاتی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتووش لە ریزەکانی بلوگرانا یاری بکات.
👀 Xavi no le puede asegurar ahora los minutos que necesita Ansu Fati para recuperar su mejor versión
✍ @martinezferranhttps://t.co/uolPUkVUZ7
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) June 11, 2023
لە رۆژنامەی موندۆدا هاتووە، بارسێلۆنا بڕیاری کۆتایی لەبارەی فاتی داوە و دەیەوێت پارەی دەستکەوتوو لە گواستنەوەکەی، بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێکی دیکە بەکاربهێنێت، بەڵام فاتی دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت، لەگەڵ بارسا رێبکەوێت، بۆ ئەوەی دەرفەتی بەشداری یاری زیاتر هەبێت.
فاتی پێی وایە توانای گۆڵکردنی زیاترە لەو هێرشبەرانەی ئێستا یاری بۆ بارسا دەکەن، جگە لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی. بە تایبەت لە دوای شکستەکەی بارسا بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی، ئیتر فاتی دەیەوێت خۆی بسەلمێنێت.
چەندین یانەی وەک بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان، مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام گرنگیان بە فاتی داوە، بەڵام ئەستێرە ئیسپانییەکە دەیەوێت لە بارسا بمێنێتەوە.