قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… ئامانجەکەی مەدرید داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات و پێرێزیش بەڵێنێک دەدات

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید پێویستی بە خەرج کردنی 80 ملیۆن یۆرۆیە، بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئینتەر میلان – فیچاخێس

ئیلکای گوندۆگان، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە – سامی لی

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان واژۆ بکات و گوتی ”ئەمساڵ ناتوانم” – 90min

لیڤەرپوول چووەتە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی واژۆی بێنیامین پاڤارد، بەرگریکاری بایرن میونشن – کۆت ئۆن ئۆفساید

مەیسن ماونت، ئەستێرەی چێڵسی ئامانجی سەرەکی مانچێستەر یونایتدە، بەڵام یونایتد ئامادەنییە زیاتر لە 60 ملیۆن پاوەند خەرج بکات – گیڤ می سپۆرت

نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت ئۆفەرێکی دیکە پێشکەش بە دۆمینیک زۆبۆسلای، ناوەڕاستکاری هەنگاری و لایپزیگ بکات – لیکیپ

ئەگەر هاری ماگوایەر رەتیبکاتەوە ئۆڵدترافۆرد جێبهێڵێت، ئەوا مانچێستەر یونایتد ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ کیم مین-جای، بەرگریکاری ناپۆلی بکات – 90min

ئارسیناڵ لە هەموو یانەکان زیاتر لە دێکلان رایس، ئەستێرەی وێستهام نزیکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە – تۆک سپۆرت

مانچێستەر یونایتد نایەوێت بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو بەدەستهێنانی واژۆی گۆڵپارێزی پۆرتوگالی و پۆرت خەرج بکات – ئا بۆلا

مانو کۆنێ، ئەستێرەی بۆڕووسیا مۆنشنگلادباخ لە لیستی داواکراوانی لیڤەرپوولدایە، بەڵام هیچ شتێک یەکلایی نەکراوەتەوە – سکای دۆچلاند

بایەر لیڤەرکوزن داوای بڕی 34 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە جێرێمی فریمپۆنگ دەکات. مانچێستەر یونایتد چاوی لە ئەستێرە هۆڵەندییەکەیە – مێترۆ

ئاستۆن ڤیلا و تۆتنهام بە دوای نیکۆلۆ زانیۆلۆ، هێرشبەری ئیتاڵی و گاڵاتەسەراییەوە وێڵن، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 30 ملیۆن یۆرۆیە – توتۆ یوڤێ

گواستنەوەی یێری مینا، بەرگریکاری کۆڵۆمبی و ئێڤەرتن بۆ بێشیکتاش شکستیهێنا، چونکە یانە تورکییەکە ئامادەنییە موچەکەی دابین بکات – فاناتیک

ئارسیناڵ و ویلیام سالیبا لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ رێککەوتن – ئاتلێتیک

بابەتی زیاتر

Back to top button