تێنس

ئیگا سواتیک بووە پاڵەوانی رۆلان گارۆس

Yariga App

یاریگا

ئیگا سواتیک خانمە تێنسزانی پۆڵەندی بە بردنەوەی لە کارۆلینا موکوڤا بووە پاڵەوانی رۆلان گارۆسی فەرەنسا و پارێزگاری لە ناسناوەکەی کرد.

ئیگا سواتیک خانمە تێنسزانی پۆڵەندی و پێشەنگی ریزبەندی خانمە تێنسزانەکانی جیهان، لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی گراندسلامی رۆلان گارۆسی فەرەنسا، رووبەڕووی موکوڤای چیکی بووەوە و توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێت بەرامبەر سێتێک بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش 6،2 و 5،7 و 6،4 بوون.

بەم بردنەوەیە خانمە پۆڵەندیەکە توانی پارێزگاری لە ناسناوی ساڵی رابردوو بکات و بۆ دووەمجار لەسەر یەک و بۆ جاری سێیەم لە مێژوودا بووە پاڵەوانی رۆلان گارۆس.

لەلایەکی دیکەوە ئیگا سواتیکی 22 ساڵ بووە بچوکترین خانمە تێنسزانی لە دوای سێرینا ویلیامزی ئەمریکی 4 ناسناوی گراندسلام بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button