یاریگا –
بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی پورتوگالی یانەی مانچستەر سیتی ئەم هاوینە ئامانجی تایبەتی گواستنەوەی پاریس سانجێرمان دەبێت.
ئەمشەو یانەی مانچستەر سیتی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەرمیلان ئەنجام دەدات، ئەستێرەی پورتوگالی ئەم تیپەش جێگەی سەرنجی تایبەتی پاریس سانجێرمانە.
سکای سپۆرت لە راپۆرتێک دا ئاماژەی بە بەرژەوەندی بەڕێوەبەران و خاوەنەکانی پاریس سانجێرمان بۆ بێرناردۆ سیلڤا کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە زیرەکی تاکتیکی و نەرمی و خۆڕاگری ئەم ئەستێرەیە سەرنجی پێشەنگەکانی پاڵەوانی فەرەنسی راکێشا و هەروەها ئەم بابەتەی وروژاندووە کە پێدەچێت ئەگەر ئۆفەرێکی تایبەتیان پێ بگات، خاوەنەکانی سیتی بە هەماهەنگی لەگەڵ گواردیۆلا پێداچوونەوەی بۆ دەکەن.
یاریزانە پورتوگالیەکەی تەمەن 28 ساڵ، تا ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ پاڵەوانی پریمەرلیگ هەیە و تا ئێستا لەم وەرزەدا لە 54 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 7 گۆڵ و 8 ئەسیستیشی کردووە.