ئەمڕۆ ئالیستەر پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت
یاریگا
ماک ئالیستەر ناوەڕاستکاری ئارجێنتینایی یانەی برایتن ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و دوای چەند رۆژی دیکەش بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆ دەکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ یانەکەی تانگۆ کراوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو یاریزانە لە شاری لیڤەرپوول بەشداری پشکنینە پزیشکیەکان بکات.
رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە دوای تێپەڕاندنی پشکنینە پزیشکیەکانی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە، سبەی چوار شەممە بەفەرمی گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان گرێبەستی ماک ئالیستەر لەگەڵ لیڤەرپوول تاوەکو ساڵی 2028 دەبێت، بەڵام هیچ ووردەکاری تێچووی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکراوە.
ئالیستەر لەوەتەی ساڵی 2019 لە ریزەکانی یانەی برایتن یاریی دەکات و ماوەیەکیش وەکو یاریزانی کاتی گەڕایەوە خولی وڵاتەکەی، بەگشتی لەگەڵ یانە بەریتانیەکە بەشداری 112 یاریی کردووە و خاوەنی 20 گۆڵ و 9 ئەسیستە.