ئینگلتەرا
بیساکا ئامۆژگارییەکانی پۆگبا ئاشکرا دەکات
یاریگا- ئارۆن وان بیساکای یاریزانی نوێی مانچستەر یونایتد باس لە ئامۆژگارییەکانی پۆگبا دەکات لە دوای هاتنی بەرگریکارە بۆ ڕیزەکانی مان یۆ.
بیساکا گوتی: “پۆگبا هۆکار بوو بۆ ئەوەی زوو لەگەڵ یانەکەدا ڕابێم هەر کە گەشتم. زۆر یارمەتیی دام لە زاڵبوونم بەسەر ترسەکانی دەسپێک، بەتایبەت لەو گۆرانکارییەی کە لە ژیانمدا ڕووی دا.”
وتیشی: “هەر بە گەشتنم بە مانچستەر، پۆگبا لەگەڵمدا دانیشت و ئامۆژگاریی پێدام کە لە کاروانەکەمدا لەگەڵ یانەکە یارمەتیدەرم دەبێت. پێی گوتم پێویستە بە ترسەوە یاری نەکەیت، پێویستە واز لە حەزەرکردنی زیاد لە پێویست بهێنیت و خۆت بگونجێنیت لەگەڵ فشارەکان.”
بیساکا لە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینەدا لە کریستاڵ پالاسەوە ڕووی کردە مانچستەر یونایتد بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند کە ئەوەش کردیە چوارەم گرانترین بۆندی مێژووی شەیتانە سوورەکان.