ئیتاڵیا

مارکیزیۆ بۆ بەشێک لە هاندەرانی رۆما : ئێوە دۆڕاو و تاوانبارن

Yariga App

یاریگا-کلاودیۆ مارکیزیۆ یاریزانی پێشووی یوڤێنتۆس باسی ئەو هاندەرانەی رۆما دەکات کە هێرشییان کردە سەر  ئەنتۆنی تایلەری ناوبژیوانی یاری کۆتایی یۆرۆلیگ.

دوای شکستی رۆما لەو یارییەدا، خۆزێ مۆرینهۆ بەتوندی هێرشیکردە سەر ناوبژیوان و بە هۆکاری شکستەکەی تۆمەتبارکرد ئەمەش وایکرد هاندەرانی یانەکەش لە کاتی رۆیشتنەوەیدا هێرش بکەنە سەر ئەو راهێنەرە.

مارکیزیۆ کە لە ٢٠١٩دا وازی لە یاریکردن هێنا، لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام نوسیوییەتی “٢٥ هەزار هاندەری رۆما لەنێو یاریگا هانی یانەکەیان دەدا و نموونەیەکی جوانی تۆپی پێ یان نیشاندا بەڵام تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە بەشێوەیەکی ناشرین هێرشیان کردە سەر خێزانەکەی ئەنتۆنی تایلەر. لەوکاتەدا ناوبژیوان لە ئەرکدا نەبوو بەڵکو تەنها باوێک بوو لەگەڵ خێزانەکەی. ئەمە کاری کەسانی دۆڕاو و داماوە، ئیتر بەسە، ئەمە تۆپی پێ نیە و ئەمانەش هاندەر نین”.

یوێفا و پریمەرلیگ بەفەرمی پرۆتستۆی ئەو کارەیان کرد و لێکۆڵینەوەش لە قسەکانی مۆرینهۆ و رەفتاری ئەو هاندەرانە دەستی پێکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button