ئیسپانیا

كەریم بێنزێما بۆ وەرزێكی دیكە لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە لە یانەكەی دەمێنێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووس پابلۆ پۆلۆ لە رۆژنامەی ماركا بێنزێما ریزەكانی ریال مەدرید جێناهێڵێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا، بڕیاری داوە بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە لەگەڵ یانەكەی بمێنێتەوە.

لە ئاهەنگی وەرگرتنی خەڵاتی ئەفسانەی ماركا دەربارەی داهاتووی پرسیاری لێكرا و لە وەڵامدا ووتی: من لە مەدریدم ئێستا وە هەفتەی داهاتوو یاریمان هەیە.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەكان ئەوەیان بڵاو كردەوە كە بێنزێما ریال مەدرید جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودییەوە دەكات.

بێنزێما لە هاوینی ساڵی 2009 لە لیۆنەوە پەیوەندی بە ریال. مەدرید کرد و لەو ساتەوە 647 یاری لەگەڵ لۆس بلانکۆس کردووە و 353 گۆڵی کردووە، هەروەها 165 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button