ئینگلتەرا

ئیدەرسن: گەر ئاستێکی باشیش پێشکەش بکەیت لە ئینستاگرام رەخنەت لێدەگرن

یاریگا –

ئیدرسن گوتی ئەو هاندەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە و هەموو کەسێک لەو تۆڕانەدا رەخنەی لێدەگیرێت، تەنانەت ئەگەر لە لوتکەشدا بن.

بەشێکی گەورەی پەیوەندی ئەستێرەکانی تۆپی پێ لەگەڵ هاندەرانی تۆپی پێ لە رێگەی سۆشیال میدیاوەیە و ئەم پلاتفۆرمانە رێگەیەکی دڵنیایە بۆ بەدەستهێنانی پارە بۆ وەرزشوانان بەتایبەت ئەستێرەکانی تۆپی پێ. بۆ نمونە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئینستاگرام 587 ملیۆن فۆڵۆوەرسی هەیە و پارەیەکی زۆر بەدەست دەهێنێت بە هۆی ئەکاونتەکەی لەرێگەی ریکلامەوە.

بۆیە جێگای سەرسوڕمانە کاتێک یەکێک لە یاریزانە گەورەکانی تۆپی پێ دەڵێت من زۆر سۆشیال میدیا بەکار ناهێنم. ئەمە رێک قسەکانی ئیدرسەن گۆڵپارێزی بەڕازیلی مانچستەر سیتییە.

گوتیشی:

من زۆر هاندەری ئینتەرنێت و ئینستاگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیم. جاران زۆرترپلاتفۆرمەکانم بەکار دەهێنا، بەڵام بە هۆی رەخنە لێی دوور کەوتمەوە. هەموو کەسێک رەخنەی لێدەگیرێت. لەم تۆڕانەدا دەبێت ئامادەبین بۆ هەر شتێک.

ئیدەرسن درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی:

“بەکار نەهێنانی سۆشیال میدیا کار لە دەروونی هەر یاریزانەک دەکات”. ئەمەش زۆر یارمەتی وەرزشوانان دەدات چونکە تەنانەت کاتێک کە ئەنجامی باشیش بە دەست دەهێنیت رەخنەت لێدەگرن. بابەتی سەرەکی ئەوەیە کە دەبێت ئاسوودە بیت و گرنگی بە پرسە نەرێنیەکان نەدەیت.

ئێدەرسن کە ئەم وەرزە لەگەڵ مانچێستەر سیتی جارێکی تر نازناوی پریمەرلیگی بردەوە، ئێستا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و پاشان یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.

Back to top button