ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: گواردیۆلا دوورکەوتنەوەی ڕەگەزێکی گرنگی یانەکەی بۆ یاریەکەی لیڤەرپووڵ ڕاگەیاند

یاریگا- لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاری لوتکەی ئەم هەفەتەیان بەرامبەر لیڤەرپووڵ، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی دوورکەوتنەوەی ڕەگەزێکی گرنگی یانەکەی ڕاگەیاند.

سیتیزنس کە لە ئێستادا چەند یاریزانێکی پڕ-بایەخی بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتوونەتەوە، لە کۆتا یاریاندا بەرامبەر یانەی ئەتاڵەنتا لە میانی هەفتەی چوارەمی چامپیۆنزلیگ ئێدێرسۆنی گۆڵپارێزی یەکەمیشیان دوور چاری پێکان هات و گۆڕانکاریی ناچاریی پێ کرا. تۆزێک پێش ئێستا پیپ زانیاری دا کە ناوبراو ناتوانێت بەرامبەر لیڤەرپووڵ ئامادەبێت، هاوکات متمانەی خۆشی بە کلاودیۆ براڤۆ پیشان دا، گوتی: “ئێدێرسۆن یەکشەممە ناتوانێت یاری بکات. ناشزانم چەند دوور دەکەوێتەوە. بەڵام ئێمە گۆڵپارێزێکیتری ئاست بەرزمان هەیە (کلاودیۆ براڤۆ) کە سوپاس بۆ تواناکانی، لەگەڵ ئەودا جامی کارابا و جامی یەکێتی ئینگلتەرامان بردەوە.”

دوای 11 یاریی ئەم وەرزەی خولەکە، ڕێدز بە 31 خاڵەوە پێشەمگە و یانەکەی گواردیۆلاش پلەی دووەمن بە 25 خاڵەوە. ڕۆژی یەکشەممە یاریگای ئانفێڵد دەبێتە شانۆی ڕووبەڕوو بوونەوەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button