بێنزێما نزیکە لە جێهێشتنی ریزەکانی ریال مەدرید
یاریگا
ڕەنگە کەریم بنزیمە، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ڕیال مەدرید ڕێگایەکی جیاواز بگرێتەبەر لەوەی هاندەران خەیاڵی دەکەن و ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.
رۆژنامەی وەرزشی مارکا و ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویان کردووەتەوە، کەریم بنزیما گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، بیر لە بژاردەی جێهێشتنی ئەم تیپە دەکاتەوە و ڕەنگە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.
بە پێی ئەو بارودۆخەی ئێستا هەیە، وا دیارە کەریم نزیکترە لە جێهێشتنی ڕیال مەدرید نەک مانەوە لەم تیپە، هەرچەندە هێرشبەرە فەرەنسییەکە تا ئەم ساتە بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەو سەرچاوانە بڵاویان کردووەتەوە، کارگێری یانە شاهانەکە زانیویەتی هێرشبەرە فەرەنسیەکەیان ئۆفەرێکی خەیاڵی لە یانەیەکی سعودیە پێگەیشتووە و ئەویش بیری لێدەکاتەوە.
کەریم بێنزێما لە ساڵی 2009ـەوە لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید یاریی دەکات و ئەم وەرزە دوایین وەرزی گرێبەستەکەیەتی، تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە.