ئینگلتەرا

ئێدی هاو داهاتووی خۆی لەگەڵ نیوکاسڵ یەکلادەکاتەوە

Yariga App

ئێدی هاو راهێنەری یانەی نیوکاسڵ رایدەگەیەنێت نیازی وایە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە مەگپایس بمێنێتەوە.

ئێدی بە یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانی جیهان دادەنرێت پاش ئەوەی نیوکاسڵی لە شەڕی دابەزینەوە گەیاند بە چامپیۆنزلیگ. ناوبراو پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا لە یانەکە دەمێنێتەوە و لە وەڵامدا بۆ بۆ ئیندیپێندنت وتی

بەدڵنیاییەوە داهاتووییەکی درێژم لەگەڵیان دەبێت و هیچ بیرۆکەیەکی دیکە لە مێشکمدا نیە، تا ئەوکاتەی یانەکە منی بوێت، نیوکاسڵ ئەو شوێنە کە دەمەوێت کاری تێدابکەم. زۆر بەپەرۆشم بۆ وەرزی داهاتوو وە دواتریش”.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئێدی بودجەیەکی ٢٥٠ ملیۆن پاوەندی لەبەردەست دەبێت لە هاوینی ئەمساڵدا تاوەکو پێکهاتەی یانەکە تۆکمەتر بکات بۆ خولی پاڵەوانەکانی ساڵی ئاییندە.

بابەتی زیاتر

Back to top button