یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ریكۆردێكی دانی ئەلڤێسی ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئێستای پوماسی مەكسیكی یەكسان كردەوە.
شەوی رابردوو ستراسبۆرگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی فەڕەنسا.
تاكە گۆڵەكەی پاریس لە لایەن لیۆنێل مێسی لە خولەكی 59 تۆمار كرا و بە هۆیە یانە فەڕەنسیەكە توانی نازناوەكە یەكلا بكاتەوە.
دوای بردنەوەی نازناوی خولی فەڕەنسا لیۆنێل مێسی ژمارەی نازناوەكانی بۆ 43 نازناو بەرزكردەوە و ژمارەكەی دانی ئەلڤێسی یەكسان كردەوە.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid02VQhe4kacoRHYyBzEXXZTQvXonrCNa34Seii8X8zw6NZJrbnMBcbu9wqR522DySM8l/?mibextid=cr9u03
نازناوە بە كۆمەڵەكانی لیۆنێل مێسی لە كاروانی وەرزشیدا:
نازناو | ژمارەی نازناو |
خولی ئیسپانیا | 10 جار |
جامی شای ئیسپانیا | 7 جار |
جامی سوپەری ئیسپانیا | 8 جار |
خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا | 4 جار |
سوپەری ئەوروپا | 3 جار |
جامی جیهانی یانەكان | 3 جار |
خولی فەڕەنسا | 2 جار |
سوپەری فەڕەنسا | 1 جار |
جامی جیهانی لاوان | 1 جار |
مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیاد | 1 جار |
كۆبا ئەمریكا | 1 جار |
فیناڵیزما | 1 جار |
جامی جیهانی | 1 جار |
كۆی گشتی | 43 نازناو |