ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
بارسا کێشەی لەگەڵ کوندێ پشتراستدەکاتەوە
یانەی بارسێلۆنا دان بەوەدا دەنێت جولس کوندێ کێشەی هەیە لە بارسا و بڕیاری رۆیشتنی داوە.
بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە یەکەم وەرزیدا ئاستێکی بەرزی نیشاندا، بەڵام لەم چەند رۆژەی رابردوو راگەیەندرا کە دەیەوێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت بە هۆکاری ئەوەی چاڤی وەکو بەرگریکاری باڵ یاری پێدەکات کە شوێنی خۆی نیە و دەیەوێت بەرگریکاری سەرەکی بێت.
ئەم پرسە رووبەرووی ئەلیمانی بەڕێوبەری یانەکە کرایەوە لەلایەن کەناڵی دازنەوە، ئەویش بابەتەکەی رەتنەکردەوە و وتی “ئەمە کێشەیەک هەوڵ دەدەین لە ناوخۆماندا چارەسەری بکەین”.
کوندێ هاوینی رابردوو لە سیڤیلیاوە گوێزرایەوە بارسێلۆنا.