ئیسپانیا

فەرمی: ئانچێلۆتی گواستنەوەی یاریزانێكی بۆ ریال مەدرید راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی فران گارسیا یاریزانی رایۆ ڤایكانۆی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری رایۆ ڤایكانۆی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی خولی ئیسپانیا.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریەكە ئانچێلۆتی ووتی: فران گارسیا لەم هاوینەدا پەیوەندیمان پێوە دەكات.

بەردەوام بوو ووتی: ئەو یاریزانی باڵە وزە و توانایەكی زۆری هەیە و خێرایە، بە باشی هێرش دەبات، ئەو زیادكراوێكی زۆر باشە بۆ ئێمە، وەرزی داهاتوو لێرە لەگەڵماندا دەبێت.

فران گارسیا

دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی كارتە سوورەكەی ڤینیسیۆس جونیۆر ووتی: لە راستیدا سەرم سوڕما، چونکە پێم وا نەبوو کە ئەمە رووبدات. ئەوان بیروڕایان گۆڕیوە و بەلای منەوە بڕیارێکی دروستە.

فران گارسیای ئیسپانی تەمەنی 22 ساڵە و یاریزانی باڵی چەپە لەم وەرزەدا لەگەڵ رایۆ ڤایكانۆ بەشداری لە 36 یاریدا كردووە، دوو گۆڵی كردووە و سێ گۆڵیشی درووست كردووە.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی خاڵێك لە پێش ئاتلێتیكۆ مەدریدی سێیەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button