یاریگا
ماک ئالیستەر، ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی یانەی برایتۆنی ئینگڵتەرا نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوول.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی دیاری ئیتاڵی رەتیدەکاتەوە یاریزانەی تانگۆ و مانچێستەر سیتی هیچ پەیوەندیەکان لەگەڵ یەکتری هەبێت و ئەو یاریزانە لەم کاتەدا لەلایەن ستیزنەوە کێبرکێی گواستنەوەی لەسەر ناکرێت.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە رێکەوتنە کەسیەکان لە نێوان بەرپرسانی لیڤەرپوول و ئالیستەر کراون و هەندێ وردەکاری کەم لە نێوان هەردوولا ماوە و بەم زووانە گرێبەستەکە یەکلایی دەکرێتەوە.
بەرپرسانی یانەی برایتۆن دەیانەوێت پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستە یاریزانەکەیان دەستبەرداری بن، بۆ ئەوەی سوود لەو گواستنەوەیە ببینن.