بارسێلۆنا سوورە لەسەر گواستنەوەی کێمیچ
یاریگا
بەم دواییانە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت جۆشوا کێمیچ ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بگوازێتەوە.
دوێنێ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە و بە خێرایی لەلایەن میدیای ئەڵمانیا و فابریزیۆ ڕۆمانۆوە ڕەتکرایەوە، پەیامنێرە ئیتاڵییەکە پێیوایە هاتنی کیمیچ بۆ بارسا بەهۆی هەڵوێستە نەگۆرەکەی بایرن میونشن ئەستەمە، لەگەڵ ئەوەشدا مۆندۆ هێشتا پێداگرە لەسەر هەڵوێستەکەی.
سەرچاوە کەتەلۆنیەکە ئاشکراشی کردووە کەسە نزیکەکانی یاریزانە ئەڵمانیەکە، بەرپرسانی بلاوگرانایان ئاگادار کردووەتەوە، ئەو یاریزانە دەتوانێت بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ یانەکەی رازی بکات دەستبەرداری بن.
مۆندۆ ئاماژەی بەوەشکردووە سەرەرای پێداگری بایرن میونشن لەسەر هێشتنەوەی یاریزانەکەیان، بەڵام بارسێلۆنا سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
کێمیچ تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە، بۆیە تاوەکو ئەو کاتە ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی یانەکەی جێبێڵێت، ئەو یاریزانە لە ماڵپەری ترانسفێر مارکێت بەهاکەی بە 80 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.