بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

چیرۆکی نێیمار لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی دەیەوێت ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت.

لە دوای گرژییەکانی ئەم دواییەی ئەڵتراسی سانجێرمان لە بەردەم بارەگای یانە و ماڵی نێیمار، رۆژنامەی لۆ پاریزیان بڵاویکردووەتەوە، نێیمار بە رووداوەکە زۆر نیگەران بووە و دەیەوێت ریزەکانی ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

نێیمار لە چەندین یانەی پرێمەرلیگ داوا کراوە، یانەکانی چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ ئامادەن ئۆفەری فەرمی پێشکەش بە ئەستێرە بەرازیلییەکە بکەن.

هەریەکە لە لیۆنێل مێسی، نێیمار، مارکۆ ڤێراتی و ناسر خلێفی لەلایەن ئەڵتراسی پاریسەوە بە ئامانج گیران. هاندەران لە بەردەم بارەگای یانەکە گردبوونەوە و قسەی نەشیاویان ئاراستەی یاریزانان کرد و بەشێکیش، چوونە بەردەم ماڵی نێیمار و داوای چوونە دەرەوەیان لێکرد.

لویس کامپۆس، راوێژکاری وەرزشی یانە پاریسییەکە، هەوڵیدا ساڵی رابردوو رێگە بۆ چوونە دەرەوەی نێیمار خۆش بکات، بە بیانووی زۆربوونی پێکانەکانی، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی گشتی یانەکە دروستکردووە. نێیمار لە مانگی شوباتی رابردوو، تووشی پێکان بوو و ناچار کرا، نەشتەرگەری بۆ پاژنە پێی بکات، ئەمەش وایکردووە، تاوەکو وەرزی داهاتوو، نەتوانێت بەشداری لە یارییەکاندا بکات.

پاریس سانجێرمان کێشەیەکی دیکەی هەیە، لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لیۆنێل مێسیش بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە هیچ رێککەوتنێک بۆ نوێکردنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button