فه‌ره‌نساگرنگترین

بزانە نێیمار لە یاری پاریس بەرامبەر ئاجاکسیۆ خەریکی چیبووە

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا و لویس سوارێز، بە یەکەوە سەیری یاریی شەوی رابردووی لیۆنێل مێسییان لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەرامبەر ئاجاکسیۆ کرد.

نێیمار کە ئێستا پێکانی هەیە، لە نێو هاندەرانەوە سەیری بردنەوەی پاریسی بەسەر ئاجاکسیۆ کرد. لە ماوەی یارییەکەدا، بە ڤیدیۆ کۆڵ قسەی لەگەڵ سوارێز دەکرد و بە یەکەوە هانی مێسییان دەدات، ئەمەش لە کاتێکدایە، هاندەرانی پاریس بە توڕەیی پێشوازیان لە مێسی کرد و بە درێژایی یارییەکە، فیکەیان لە دژی پاڵەوانی جیهان لێدەدا.

ستۆری ئینستاگرامی نێیمار دا سیلڤا
ستۆری ئینستاگرامی نێیمار دا سیلڤا

ئەستێرەی بەرازیلی وێنەیەکی لە ستۆری ئینستاگرام بڵاوکردەوە، کە ڤیدیۆ کۆڵەکەی لەگەڵ سوارێز دەردەکەوێت و لە کاپشنەکە نووسیویەت ”بە یەکەوە سەیری هاوڕێمان (لیۆنێل مێسی) دەکەین”.

سەرەڕای ئەوەی مێسی بەشداری لە بردنەوەیەکی گەورەدا کرد، بەڵام دۆخەکە بە دڵی مێسی نەبوو، چونکە بە درێژایی یارییەکە هوتاف و فیکە لە دژی مێسی لە لایەن هاندەرانی پاریس دەگووترایەوە.

پاریس تەنیا دوو یاری لە خولی فەرەنسی ماوە و نزیکبوونەتەوە لە بردنەوەی نازناوی خولی فەرەنسی. رۆژی 21ی ئەم مانگە رووبەڕووی ئۆکزێر دەبێتەوە. دوای تەواوبوونی ئەم وەرزەش، پێشبینی دەکرێت لیۆ مێسی لە گواستنەوەیەکی ئازاد دا پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

یانەکانی هیلال و ئینتەر مەیامی گرنگیان بە خزمەتەکانی لیۆ مێسی داوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button