ئه‌وروپا

ئاكسڵ ڤیتسڵ وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ئاكسڵ ڤیتسل، یاریزانی هەڵبژاردەی بەلجیكا وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند لە دوای 15 ساڵ یاریكردن بۆ هەڵبژاردەكەی.

یاریزانە تەمەن 34 ساڵانەكە دوایین یاری نێودەوڵەتی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی كرواتیا بوو لە یارییەكانی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ، كە هەڵبژاردەی بەلجیكا لە قۆناخەدا بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو ماڵئاواییان كرد.

ڤیتسڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: 

لە دوای وردبینیكردنێكی زۆر، بە سۆزێكی زۆرەوە بڕیاری وازهێنانم لە یاری نێودەوڵەتی رادەگەیەنم، شانازییەكی گەورەیە كە توانیم ماوەی پانزە ساڵی رابردوو نوێنەرایەتی هەڵبژاردەكەم بكەم، ئێستا گرنگە بۆ من كاتێكی زیاتر بۆ خێزانەكەم تەرخان بكەم، سەرنجی تەواوم لەسەر یانەكەم بێت، سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە رێگەیان پێدام بە درێسی شەیتانە سوورەكانەوە گەشە بكەم، سوپاس بۆ هەموو راهێنەران و ستافی پزیشكان ، هەروەها بۆ هاندەران كە لە ماوەی 130 یاری نێودەوڵەتیم هانیان داین، بەختێكی باش بۆ ئەو یاریزانە لاوانە دڵنیام كە وامان لێدەكەن ساتێكی باوەڕپێنەكراو بژین.

یاریزانەكەی هێڵی ناوەندی ئاتلێتیكۆ مەدرید 12 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد كە كۆتا گۆڵیان بەرامبەر پۆڵەندا بوو لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2022.

بابەتی زیاتر

Back to top button