ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەی خیتافی

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر خیتافی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری خیتافی بكات ، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 68 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و خیتافیش بە 34 خاڵ لەپلەی هەژدەیەم دێت.

چاوەڕوان دەكرێت ئانچێلۆتی بە پێكهاتەیەكی یەدەگەوە لەو یاریەدا بەشداری بكات بەهۆی ئەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاریەكی گرنگیان هەیە و پشوو بە ئەستێرەكانی بدات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ڤاسكێز ، میلیتاو ، ڤاییخۆ ، ناچۆ

هێڵی ناوەند: سیبایۆس ، چوامینی ، كرووس

هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، ماریانۆ ، هازارد

بابەتی زیاتر

Back to top button