چامپیۆنزلیگ

ئانچێلۆتی ژمارەیەكی سێر فێرگسۆن یەكسان دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی سێر ئەلێكس فێرگسۆنی یەكسان كردەوە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات ، لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان، كارلۆ ئانچێلۆتی ژمارەیەكی پێشووی فێرگسۆنی یەكسان كردەوە.

سێر ئەلێكس فێرگسۆن تاكە راهێنەرە كە زۆرترین دەركەوتنی هەبێت لە چامپیۆنزلیگ بە 190 یاری، لە دوای یاری مانچێستەر سیتی ئانچێلۆتی ژمارەكەی یەكسان كردەوە و لە یاری گەڕانەوەدا ژمارەكە دەكات بە ناوی خۆیەوە.

وا بڕیارە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یاری گەڕانەوە لە نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی ئەنجام بدرێت لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە یانە ئینگلیزیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button