ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی دی خیا نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانجێستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەستی دەیڤد دی خیای ئیسپانی نوێبکاتەوە.

شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی گەڕی 35ـی پرێمەرلیگ، مانچێستەر یونایتد بووە میوانی نیوکاسڵ و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاند.

تاکە گۆڵەکەی نیوکاسڵ بەهۆی هەڵەیەکی دەگمەنی گۆڵپارێزی شيتانە سوورەکان، دەیڤد دی خیا کرا، ئەمەش وایکرد پاش یارییەکە رۆژنامەنوسان راستەوخۆ دەربارەی داهاتووی ئەو گۆڵپارێزە پرسیار بکەن.

ئێریک تێن هاخی راهێنەری یانەکەش دەربارەی گۆڵپارێزەکەی گوتی:

دەمانەوێت دی خیا بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، خواستی ئێمە ئەوەیە وەرزی داهاتووش یاریمان بۆ بکات.

گۆڵپارێزە تەمەن 32 ساڵانییەکە لە هاوینی ساڵی 2011 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر، بە درێسی شەیتانە سوورەکانیش 540 یاری کردووە، 586 گۆڵی لێکراوە و لە 188 یاریشدا تۆيی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

گۆڵەکەی شەوی رابردووی نیوکاسڵ دژی مان یونایتد

بابەتی زیاتر

Back to top button