ئینگلتەرا

ئافرەتانی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکەن

Yariga App

یاریگا

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە نێوان هەردوو یانەی ئافرەتانی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد لە یاریگای وێمبڵی پڕ لە هاندەر بەڕێوەدەچێت.

بەپێی هەواڵێکی سکای سپۆرت، سەرجەم بلیتی یارییەکەی نێوان ئافرەتانی چێڵسی و مانچستەر یونایتد کەمتر لە دوو هەفتە پێش یارییەکە کە لە یاریگای وێمبڵی لە شاری لەندەن دەکرێت فرۆشراون.

یاری کۆتایی ئەم وەرزە نزیکەی 40 هەزار هاندەری زیاتر دەبێت لە چاو یاری کۆتایی وەرزی رابردوو کە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ دەنوسێتەوە، یاری کۆتایی وەرزی رابردوو بە ئامادەبوونی 49 هەزار و 94 کەس لە نێوان ئافرەتانی چێڵسی و مانچێستەر سیتی بەڕێوەچوو.

یاری نێوان ئافرەتانی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد نۆیەمین یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرای ئافرەتان دەبێت، کە لە یاریگای نیشتمانی ئینگلتەرا وێمبڵی بەڕێوەدەچێت. وێمبڵی لە ساڵی 2015ەوە میوانداری ئەم یارییە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button