ئینگلتەرا
دوو ئەستێرەی یونایتد نزیکن لە گەڕانەوە

ئێریک تێن هاگ رایگەیاند رافایل ڤاران نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان لە کۆتا هەفتەکانی وەرزدا.
بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە لە یاریکردن دابڕاوە و لەم وەرزەدا بەردەوام کێشەی پێکانی هەیە، ، بەڵام ئەمڕۆ راهێنەرە هۆڵەندییەکە ئاشکرایکرد پێشبینی دەکەن لە ١٣ی ئەم مانگەدا بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتن بگەڕێتەوە یاری کردن.
تێن هاگ هەواڵێکی دیکەی خۆشی بە هاندەرانی یانەکەدا و ئەلیخاندرۆ گارناچۆ گەڕاوەتەوە مەشقەکان بەڵام ئەویش بۆ یارییەکەی برایتۆن ئامادەنابێت و دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو چونکە پێویستی بە مەشقی زیاترە تاوەکو توانا جەستەییەکانی بەدەست بهێنێتەوە.
سبەینێ یونایتد لە یارییەکەی بەهێزدا رووبەرووی برایتۆن هەڤ ئەلبیۆن دەبێتەوە و دۆڕان لەو یارییەدا کێشە بۆ پێگەکەی دروست دەکات لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکە.