ئینگلتەرا
گاری نیڤڵ: هالاند تێکەڵەیەکی رۆناڵدۆ، روونی و کەینە

یاریگا –
گاری نێڤڵ، شیکەرەوەی سکای سپۆرتس دەڵێت ئێرلینگ هالاند بە تەنیا سەرجەم تواناکانی رۆناڵدۆی بەڕازیلی و وەین روونی و هاری کەینی تێدایە.
نێڤڵی ئەستێرەی پێشووی مانچێستەریونایتد لە پۆدکاستی خۆی بۆ سکای، روونیکردەوە
چەند ساڵێکە راهاتووین لە قسەکردن دەربارەی شێوازی پاساتکردنی مان سیتی بەو نایابییە بەڵام من وەک خۆم زیاتر چێژ لە یاریکردنی لیڤەرپوولەکەی یورگن کلۆپم دەبینی، لەم ساڵدا زۆر چێژ لە مان سیتییەکەی گواردیۆلا دەبینم لەگەڵ هالاند بەراورد .بە چوار – پێنج ساڵی رابردوو . هالاند یاریزانێکی زۆر دانسقە و نایابە، توانای گۆڵکردنی کەین و هێزی روونی و توانای راکردن و دەرچوونی رۆناڵدۆی بەڕازیلی هەیە.
گۆڵکارە نەرویژییەکە لەم وەرزەدا خاوەنی ٣٤ گۆڵە لە پریمەرلیگ و بە یەک گۆڵی دیکە دەبێتە تاکە یاریزان بتوانێت لە یەک وەرزی خولەکەدا ٣٥ گۆڵ تۆماربکات.