ئه‌ڵمانیاگرنگترین

مانێ ریزەکانی یانەی بایرن میونشن جێدێڵێت

یاریگا

پێدەچێت سادیۆ مانێ یاریزانی سەنیگالی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا هاوینی ئەمساڵ ئەم تیپە جێبهێڵێت.

کریستیان فالک، لە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا نووسیویەتی، بایرن میونشن بەدوای تیپێکی دیکەدا دەگەڕێت بۆ مانێ، دەنگۆیەکیش هەیەچێڵسی ئارەزوی گواستننەوەت ئەم یاریزانەی هەیە، بۆیە باڤارییەکان ئامادەن دانوستان بکەن ئەگەر ئەم یانەیە ئۆفەریان پێشکەش بکات.

رۆژنامەنوسە ئەڵمانیەکە باسی لەوەشکردووە، توماس توخێل راهێنەری باڤارییەکان داوای گواستنەوەی هاری کەین هێرشبەری یانەیتۆتێنهام کردووە، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم وەرزە دوایین وەرزی مانێ دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە لە ئیتاڵیاش دەنگۆیەک هەیە یانەی ناپۆلی دەیەوێت سادیۆ مانێ وەکو شوێنگرەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button