ئیسپانیا

بارسێلۆنا چاودێری زاها دەکات

یاریگا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا لەوانە ئارسناڵ، چێڵسی، بایرن میونشن و ڕۆما، چاودێری گواستنەوەی ویلفرید زاهایاریزانی کۆتدیڤواری یانەی کریستال پاڵاسی ئینگلیزیان کردووە. دەنگۆیەک هەیە بارسێلۆناش چاودێری یاریزانەکە دەکات.

ڕۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ئارەزووی گواستنەوەی بێبەرامبەری هێرشبەری تەمەن 30 ساڵیکریستاڵ پاڵاس دەکات و سەرقاڵی پشکنینی مەرجەکانی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە.

مۆندۆ بڵاویشی کردەوە ئامانجی بلاوگرانا بۆ هاوینی داهاتوو، گواستنەوەی هێرشبەرێکە بۆ ئەوەی وەکو یەدەگی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکییاریی بکات و ویلفرید زاها کە گرێبەستەکەی لە هاویندا کۆتایی دێت، بژاردەیەکی گونجاوە بۆ ئەوان.

لەلایەکی دیکە دەنگۆیەکیش هەیە جگە لە زاها، پیێر ئیمریک ئۆبامیانگ، هێرشبەری چێڵسی، یەکێکە دیکە لە بژاردەکانی یانە کەتەلۆنیەکەیە بۆوەرزی داهاتوو. بارسا بەدوای بژاردەیەکی بێبەرامبەر یان هەرزان دەگەڕێت ئەمیش بەهۆی یاسای دارایی خاوێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button