ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کۆڤاسیچ نابێتە بژاردەی بایرن میونشن

یاریگا

ماتیۆ کۆڤاسیچ پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ توماس توخێل راهێنەری بایرن میونشن هەیە، بەڵام ئەم یاریزانە لە ئامانجەکانی گواستنەوەییانە ئەڵمانییەکە نییە.

چاوەڕێ دەکرێت کارگێری بایرن میونشن جگە لە کۆنراد لایمەر یاریزانێکی دیکەی ناوەڕاست بگوازێتەوە، بەڵام ماتیو کۆڤاسیچ لەبژاردەکانی ئەو یانەیە نیە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوبوونەتەوە، باڤارییەکان هیچڕێوشوێنێک ناگرێتەبەر بۆ گواستنەوەی ماتیو کۆڤاسیچ، یاریزانە تەمەن 28 ساڵەکەی یانەی چێڵسی و ئەم یاریزانە کرواتیە لە پلانەکانییانەکەیان نیە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سەرەڕای گرنگیدانی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری بایرن بۆ گواستنەوەی کۆڤاسیچ و پەیوەندیە بەهێزەکەی نێوانڕاهێنەر و یاریزانەکە، بەڵام ڕاهێنەرانی بایرن دەیانەوێت بچنە سەر بژاردەی باشتر بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button