ئیسپانیاگرنگترین

زیدان نابێتە راهێنەری ریال مەدرید

یاریگا
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا دەنگۆی پەیوەندییەکانی دەستەی کارگێری یانەی ڕیال مەدرید و زێدانی فەرەنسی، ڕاهێنەری پێشووی یانەکە ئاشکرا دەکات.

ماوەیەکە دەنگۆیەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە گوایە زینەدین زیدان وەرزی داهاتوو بۆ جاری سێیەم دەبێتەوە راهێنەری یانەی ریال مەدرید، لە شوێنی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەکە. بە تایبەت بەهۆی ئەوەش کە ئەو راهێنەرە ئێستا بێ کارە.

بەڵام رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانە شاهانەکە ئەمڕۆ شتێکی تەواو پێچەوانەی بڵاوکردەوە، لە راپۆرتەکەی ئەو رۆژنامەیە هاتووە زیدان باش دەزانێت لە پلانەکانی یانەکەی پێشووی نیە و بەرپرسانی مێرنگی هیچ نیەتێکیان نیە بۆ دەست نیشانکردنی وەکو راهێنەری یانەکەیان.

رۆژنامەی مارکا دووپاتیکردەوە، دەستەی کارگێری یانەی ڕیال مەدرید هەرگیز بیری لە گەڕانەوەی زیدان نەکردۆتەوە، ئەویش بەهۆی متمانەی کارلۆ ئەنچیلۆتی و ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە نە کارگێری مەدرید هەوڵی گەڕاندنەوەی زیدانی داوە، نە ئەو راهێنەرەش هەوڵی هەوڵی گەڕاندنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ یانەکەی پێشووی بۆ دۆخێکی ئاساییداوە.

رۆژنامەی مارکا لە کۆتایی راپۆرتەکەی باس لەوە دەکات یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی مانەوەی ئەنچیلۆتی وەکو راهێنەری وەرزی داهاتوو ریال مەدرید، پەیوەندیە بەهێزەکانیەتی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکەی، هەروەها بەرپرسانی یانەکە لە ئێستاوە کار لەسەر پلانەکانی وەرزی داهاتوو لەگەڵ راهێنەرە ئیتاڵیەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button