ئیسپانیا

چاڤی: یاماڵ وەکو مێسی وایە

یاریگا-چاڤی هێرناندێز پێی وایە لامین یاماڵ هاوشێوەی لیۆنێل مێسییە و تایبەتە.

دوێنی یاماڵی ١٥ ساڵ بووە لاوترین یاریزانی مێژووی بارسێلۆنا و بەشداری پێکردنی لەلایەن چاڤییەوە  کاردانەوەی زۆری میدیاکان و هاندەرانی بەدوای خۆیدا هێنا. دوای یارییەکەش چاڤی وتی “پێم وت نەترسێت و شتی جیاواز تاقیبکاتەوە ئەویش کرد، ئەو تایبەتە و دەکرا گۆڵیش تۆماربکات ئەمشەو، بە متمانەوە یاری کرد لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا و ترسی نیە و خاوەنی بەهرەیەکی زۆرە، ئەو هاوشێوەی مێسییە چونکە بەهرەیەکی باشی هەیە لە ناوچەی نزیک لە تیمی بەرامبەر و ئەمەش دەگمەنە لە یاریزانی دیکەدا”.

یاماڵ لە کۆتا خولەکەکاندا بەشداری پێککرا  کاتێک بارسا ٤-٠ لە پێش بوون و جیاوازییەکەیان لەگەڵ مەدرید گەڕاندەوە بۆ ١١ خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button