ئه‌وروپاگرنگترین

ئەفسانەیەكی فەڕەنسا باس لە داهاتووی ئێمباپێ دەكات

یاریگا –

ئیمانوێل پیتیت، ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا باس لە داهاتووی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی دەكات.

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا كە رۆژنامەی ئاس بڵاویكردووەتەوە پیتیت ووتی: ئەگەر ئێمباپێ بیەوێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت و ببێت بە باشترین یاریزانی جیهان و باڵۆندۆر بباتەوە ئەوا پێوویستە پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت.

ئەفسانە فەڕەنسیەكە ووتیشی: هێشتا دەرگا كراوەیە بۆ ئەوەی كیلیان پاریس جێبهێڵێت بەڵام هەمان شێوەی دوو ساڵ پێش ئێستا نیە.

یاریزانەكەی پێشووی فەڕەنسا بەردەوام بوو ووتی: پێموایە فلۆرێنتینۆ پێرێز لەمدواییانەدا ووتی ئەگەر ئێمباپێ بیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات ئەوا هەمیشە پێشوازی لێدەكرێت، بەڵام پێوویستە دوو جار بیر لە مووچەكەی بكاتەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: كۆتا جار ئێمباپێ گرێبەستەكەی بۆ سێ ساڵ نوێ كردەوە لەگەڵ پاریس سان جێرمان ، لەو باوەڕەدام ساڵی داهاتوو خاڵی وەرچەرخان دەبێت بۆی.

كیلیان لەم وەرزەدا لە خولی فەڕەنسی بەشداری لە 28 یاریدا كردووە توانیویەتی 22 گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button