ئیسپانیا

بێنزێما چوارەم گۆڵكاری مێژووی خولی ئیسپانیایە

یاریگا –

كەریم بێنزێما، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بوو بە چوارەم گۆڵكاری مێژووی خولی ئیسپانیا.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەلمیریای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا.

لەو چوار گۆڵەی یانەكەی كەریم بێنزێما توانی هاتریك تۆمار بكات و ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزەی لالیگا بۆ 17 گۆڵ بەرز بكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بێنزێما ژمارەی گۆڵەكانی بۆ 236 گۆڵ بەرز كردەوە و پێش هۆگۆ سانچێزی مەكسیكی و هێرشبەری پێشووی ریال مەدرید كەوت كە خاوەنی 234 گۆڵ بوو.

لیۆنێل مێسی لە ریزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی لالیگا دێت بە 474 گۆڵ و لە پلەی دووەمیش كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت بە 311 گۆڵ هەروەها تیلمۆ زارا لە پلەی سیێیەم دێت بە 252 گۆڵ.

گۆڵکارانی مێژوویی لالیگا
گۆڵکارانی مێژوویی لالیگا

لیڤاندۆڤسكی بە تۆماركردنی 19 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانی ئەم وەرزەی لالیگا دێت و بێنزێماش بە 17 گۆڵ لە ریزبەندی دووەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button