ئیسپانیا

ئانچێلۆتی هاندەرانی ریال مەدرید دڵنیا دەكاتەوە

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دڵنیایی دەدات بە  هاندەرانی یانەكەی سەبارەت بە پێكانەكەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەلمیریای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا.

لە كاتی یاریەكەدا ڤینیسیۆس جۆنیۆر داوای گۆڕانكاری لە ئانچێلۆتی دەكات و لە خولەكی 82 یاریگای جێهێشت و ماركۆ ئەسینسیۆ جێگای گرتەوە.

ئانچێلۆتی لە لێدوانێكی دوای یاریەكەدا كە رۆژنامەی ئاس بڵاویكردووەتەوە ووتی: ڤینیسیۆس لە ئەژنۆیدا لێدانێكی بەركەوتووە ، بەڵام ئەوە شتێك نیە باس بكرێت.

هەروەها ووتیشی: لە ماوەی دوو رۆژدا چاكدەبێتەوە و بە تەواوی ئامادە دەبێت بۆ یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

بەهۆی كەڵەكە بوونی كارتە زەردەكانیەوە ڤینیسیۆس جۆنێۆر لە یاری داهاتووی یانەكەی لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر ریال سۆسێداد بێ بەش دەبێت.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 68 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیایە و بە جیاوازی یانزە خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button