کێ باشترینە؟گرنگترین

لە کێبڕکێی پێڵاوی زێڕیندا هالاند هەموو شتێکی یەکلاکردەوە

ئەم بابەتە تاوەکو کۆتایی وەرز، بەردەوام نوێدەکرێتەوە

یاریگا –

ئەم وەرزە کێبڕکێی بوون بە دیارترین یاریزانی خولە گەورەکانی ئەوروپا کراوەیە، چەندین هێرشبەر ناوی خۆیان لە نێو گەورەکانی ئەوروپا کردووەتەوە.

هەرچەندە کێبڕکێکاران زۆرن، بەڵام تەنیا یەک پێڵاوی زێڕین هەیە، واتە چەند گۆڵکاری ئاست بەرز هەبن، لە کۆتایی وەرزدا تەنیا یەک یاریزان بە پێڵاوی زێڕین خەڵات دەکرێت.

رکابەرییەکان گەیشتوونەتە قۆناخێکی هەستیار و هەموو هەوڵێک هەژاندنی تۆڕی گۆڵە. کەم یاری ماون بەڵام کێبڕکێیەکە گەرمە و پێویستی بە یەکلاییکردنەوەیە.

یاریگا ئەم بابەتە بە کراوەیی جێدەهێڵێت و بەردەوام ئەپدەیتی دەکات، بزانین لە کۆتایی وەرز، کێ دەبێتە براوەی پێڵاوی زێڕینی ئەوروپا.

ئێرلینگ هالاند
ئێرلینگ هالاند لەگەڵ مانچێستەر سیتی
  1. ئێرلینگ هالاند – 36 گۆڵ

هێرشبەری مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا، ئاستێکی نموونەیی پێشکەش دەکات. لە دوای گواستنەوەی لە بۆڕووسیا دۆرتموند، هالاند سەرنجی تەواوی میدیاکانی راکێشاوە، هاتریک، سوپەر هاتریک دەکات و یەکێکە لە دیارترین گۆڵکارانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و ئەوروپا.

هاری کەین
هاری کەین لەگەڵ تۆتنهام

2. هاری کەین – 30 گۆڵ

کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی سەرەڕمی جیهان، هەرچەندە لەگەڵ تۆتنهام نەیتوانی دەستکەوتی گەورە بەدەستبهێنێت. تاوەکو ئێستا تینووی بردنەوەی نازناوە، هەرچەندە لەم وەرزەدا هەموو شتێک بۆ یانەکەی کۆتایی هاتووە، بەڵام لەسەر ئاستی کەسی، لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت.

کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان

3. کیلیان ئێمباپێ – 28 گۆڵ

بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئێستای جیهان دادەندرێت. کیلیان براوەی مۆندیال و چەندین نازناوە لەگەڵ پاریس سانجێرمان. رکابەری لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی کردووە. ئێمباپێ چاوەڕێی داهاتووێکی گەورەی لێدەکرێت، هەرچەندە لەم وەرزەدا نەیتوانیوە باشترین ئاستی خۆی پێشکەش بکات.

ئالێکساندر لاکازێت
ئالێکساندر لاکازێت لەگەڵ ئۆڵێمپیک لیۆن

4. ئالیکساندێر لاکازێت – 27 گۆڵ

ئەفسانەی لیۆن دووبارە بە گۆڵ شادبووەتەوە، دوای بەسەربردنی ئەزموونێکی خراپ لەگەڵ ئارسیناڵ، ئێستا گەڕاوەتە ئاستی خۆی و بووەتە پیاوی یەکەمی لیۆن.

ڤیکتۆر ئۆسیمین
ڤیکتۆر ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی

5. ڤیکتۆر ئۆسیمین – 25 گۆڵ

هێڕشبەری نێودەوڵەتی نایجێری بووەتە ناوێکی دیاری ئەم وەرزەی سێریا ئەی و ئێستا گۆڵکاری خولی ئیتاڵیایە. یاریزانی 24 ساڵان رۆڵێکی باڵای لە سەرکەوتنەکانی ناپۆلی گێڕاوە و زۆرجار هۆکاری سەرەکی بردنەوەکان بووە.

جۆناسان دەیڤد
جۆناسان دەیڤد لەگەڵ لیل

6. جۆناسان دەیڤد – 24 گۆڵ

ئەم یاریزانە لاوە کەنەدییە ناوی چووەتە نێو گەورەکانی ئەوروپا و لە مۆندیالی قەتەر 2022، ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، ئێستا لەگەڵ لیل ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و رەنگە درەوشانەوەی زیاتری ئەستێرە کەنەدییەکە، پێویستی بە کاتی زیاتر بێت.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بارسێلۆنا

7. رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی – 23 گۆڵ

هێرشبەری پۆڵەندی، یەکێکە لە دیاترین گۆڵکارانی ئەوروپا و سەرەڕای بڕیارە قورسەکەی جێهێشتنی بایرن میونشن، لە بارسێلۆنا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.

لاوتارۆ مارتینێز
لاوتارۆ مارتینێز لەگەڵ ئینتەر میلان

8. لاوتارۆ مارتینێز – 21 گۆڵ

یەکێکە لە باشترین هێرشبەرانی ئەوروپا، رۆڵی سەرەکی لەگەڵ ئینتەر میلان گێڕاوە، رکابەری سەرەکی ئۆسیمینە لەسەر نازناوی گۆڵیادۆری ئیتاڵیا.

حەبیب دیالۆ
حەبیب دیالۆ لەگەڵ ستراسبۆرگ

9. حەبیب دیالۆ – 20 گۆڵ

دیالۆ دەستپێکێکی زۆر باشی لەگەڵ یانەی ستراسبۆرگ لە خولی فەرەنسا هەبووە و ئێستا کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵکاری خولەکە دەکات.

ئیڤان تۆنی
ئیڤان تۆنی لەگەڵ برێنتفۆرد

10. ئیڤان تۆنی – برێنتفۆرد – 20 گۆڵ

ئەستێرە ئینگلیزییەکە دوو وەرزە ئاستێکی بەرز لەگەڵ برێنتفۆرد پێشکەش دەکات، دوای ئەوەی سەرنجی هەموو لایەکی لەگەڵ پیتەربۆرگ لە خولی پلە دووی ئینگلتەرا راکێشا. سەرەڕای ئەمەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەرفەتی تەواوی وەرنەگرتووە.

لۆیس ئۆپێندا
لۆیس ئۆپێندا لەگەڵ ڤیتسێ

11. لۆیس ئۆپێندا – 20 گۆڵ

ئۆپێندا وەرزێکی نائاسایی لەگەڵ لێنس لە خولی فەرەنسی پێشکەش دەکات. وەرزی رابردوو 28 گۆڵی لە 50 یاریدا کردبوو. ئەم وەرزەش ناوی خۆی لە نێو گەورەکانی ئەوروپا کردووەتەوە و یەکێکە لە باشترین هێرشبەرانی ئەوروپا.

فۆلارین باڵۆگەن
فۆلارین باڵۆگەن لەگەڵ رێمس

12. فۆلارین باڵۆگەن – 20 گۆڵ

یاریزانی لەدایکبووی نیویۆرک و یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی، یەکێکە لە دیارترین یاریزانە لاوەکانی ئەوروپا و دەرچووی ئەکادیمیای ئارسیناڵە و ئێستا بە خواستن یاری بۆ رێمس دەکات.

محەمەد سەڵاح
محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول

13. محەمەد سەڵاح – 19 گۆڵ

ئەستێرە میسرییەکە لە چەند وەرزی رابردوودا، بەردەوام زیاتر لە 20 گۆڵی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە و ئەمساڵیش، سەرەڕای ئەوەی ئاستێکی بەرز پێشکەش ناکات، بەڵام ناوی لە نێو گۆڵکارانی پرێمەرلیگدا هەر ماوەتەوە.

کەریم بێنزێما
کەریم بێنزێما لەگەڵ ریال مەدرید

14. کەریم بێنزێما – 18 گۆڵ

گۆڵکاری لالیگا لە وەرزی 2021-2022 و خاوەنی پێڵاوی زێڕینی چامپیۆنزلیگ لەم وەرزەدا لەگەڵ پێکانەکان دەجەنگا، بەڵام سەرباری ئەمەش، کێبڕکێی گۆڵکاری لالیگا دەکات.

ویسام بن یەدیر
ویسام بن یەدیر لەگەڵ مۆناکۆ

15. ویسام بن یەدیر – 18 گۆڵ

لەوەتەی بووەتە یاریزانێکی دیاری یانەی مۆناکۆ، بن یەدیر ئێستا یەکێکە لە گۆڵکارە دیارەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و زیاتر لە 15 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button