ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانەی گەورەی پرێمەرلیگ داوای ماونت دەکەن

یاریگا –

لیڤەرپوول و ئارسیناڵ ئۆفەری خۆیان بۆ گواستنەوەی مەیسن ماونت، یاریزانی چێڵسی ئامادە کردووە.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانە ئینگلیزییەکە دەیانەوێت هێڵی ناوەڕاستی خۆیان بەهێز بکەن و ئێستا چاویان لەسەر ئەستێرە 24 ساڵییەکەی چێڵسییە.

بە درێژایی ئەم وەرزە، چێڵسی لە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ماونتدا بوو، بەڵام یاریزانە ئینگلیزییەکە تەواوی ئۆفەرەکانی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت قۆناخێکی نوێ دەستپێبکات.

ماونت داوای بەرزکردنەوەی مووچەکەی لە چێڵسی کردووە، دەستەی کارگێڕی بلووزیش، داواکارییەکەی ماونتی رەتکردووەتەوە، ئەمەش وایکردووە، چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ بێنە سەر هێڵ.

گرێبەستی ماونت لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت، بۆیە چێڵسی دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری بێت، ئەمەش لە ترسی مانەوەی بۆ ساڵی داهاتوو و بوونی بە یاریزانێکی ئازاد.

جیا لە لیڤەرپوول و چێڵسی، بایرن میونشیش بۆ ماونت هاتووەتە سەر هێڵ، چونکە تۆماس توخێل، راهێنەری میونشن، زۆر بە تواناکانی ماونت سەرسامە و لەڕووی داراییشەوە، میونشن دۆخی لە لیڤەرپوول و ئارسیناڵ باشترە.

ماونت وەرزێکی خراپ لەگەڵ بلوز پێشکەش دەکات، لە کۆی پاڵەوانیەتییەکان، تەنیا سێ گۆڵی کردووە و شەش گۆڵیشی دروستکردووە و ئێستا بە هۆی پێکان دابڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button