ئینگلتەرا

كڵۆپ: نیشانماندا كە هێشتا لیڤەرپوولین

یاریگا –

یۆرگن كڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر وێستهام دەكات.

شەوی رابردوو وێستهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە دوای یارییەكە كڵۆپ ووتی: گێمی یەكەم زۆر باش یاریمان دەكرد، یاریەكەمان كۆنترۆڵ كردبوو، بە گۆڵێك دواكەوتین دواتر گۆڵێكی نایابمان تۆمار كرد و هەوڵی گۆڵی دووەممان دەدا.

هەروەها ووتیشی: پێوویستمان بە تۆپە جێگیرەكان بوو، بە تۆماركردنی گۆڵەكەی ماتیپیش زۆر دڵخۆش بووم كە بە تۆپی جێگیر و لە لێدانی گۆشەوە تۆمار كرا، ئێمە پێشتر یاریمان دەكرد لەم وەرزەدا خەڵك نەیدەناسینەوە بەڵام ئەمڕۆ نیشانماندا ئێمە هێشتا لیڤەرپوولین زۆر دڵخۆشم بەوە.

سەبارەت بە گەیشتنیان بە چامپیۆنزلیگ كڵۆپ ووتی: ئەگەر هەموو یاریەكان ببەینەوە ئەوا لە ئەوروپاین وەرزی داهاتوو، پرسیارمان دەربارەی چامپیۆنزلیگ لێدەكرێت بەڵام ئەوە لە دەست ئێمەدا نەماوە چوونكە بەرامبەر هیچ كام لە یانەكانی ریزبەندی پێشەوە یاریمان نەماوە.

رێدز بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت لە دوای تێپەڕبوونی 32 هەفتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button