ئینگلتەراگرنگترین

هالاند ریکۆردێکی دیکەی شکاند

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند ریکۆردێکی مەزنی محەمەد سەڵاحی شکاند لە پرێمەرلیگ.

شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی گەڕی 33ـی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە یاری لوتکە میوانداری ئارسیناڵی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ لە بەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی هات.

لە کۆتا خولەکی یارییەکە ئێرلینگ هالاندی نەرویجی گۆڵی چوارەمی یانەکەی کرد، بەم گۆڵەش ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 33 گۆڵ لەم وەرزەی خولەکە و ریکۆردێکی محەمەد سەڵاحی شکاند.

هالاند بوو بەیەکەم یاریزان لە وەرزێکی 38 یاری پرێمەرلیگ 33 گۆڵ بکات، کە پێشوتر محەمد سەڵاح لە وەرزێک 32 گۆڵی بۆ لیڤەرپوول کردبوو.

ئەوەی کارەکەی هالاندی مەزنتر کردووە ئەوەیە ناوبراو بە ئەنجامدانی 7 یاری کەمتر لە سەڵاح ئەو ریکۆردەی شکاند، کە محمد سەڵاح لە وەرزی 2017-2018 لە 38 یاری وەرزەکە 32 گۆڵی کرد.

گۆڵکارەکەی مانچێستەر سیتیش لەم وەرزە تا ئێستا لە 31 یاری 33 گۆڵی کردووە، 7 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button