چامپیۆنزلیگ

چێفرین: لەوانەیە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە ئەمریکا بکرێن

یاریگا –

ئالێکساندەر چێفرین سەرۆکی یوفا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ men in blazers ، سەبارەت بە دەنگۆی ئەگەری ئەنجامدانی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە ئەمریکا لە ساڵانی داهاتوودا دەڵێت:

ئەنجامدانی چامپیۆنزلیگ لە ئەمریکا؟ ڕەنگە! دەستمان کردووە بە گفتوگۆکردن لەسەر ئەم ئەگەرە. ئەمساڵ مۆندیالمان هەبوو و ساڵی ٢٠٢٤ یۆرۆمان دەبێت، یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ لە ئەستەنبوڵ و ساڵی داهاتوو لە لەندەن و ٢٠٢٥ لە میونشن. دوای ئەوە با بزانین چی ڕوودەدات، هەر شتێک دەتوانێت ڕووبدات.

سەرۆکەکەی یوفا باس لە هۆکاری ئەم بیرۆکەیە دەکات و دەڵێت:

تۆپی پێ لەم ڕۆژانەدا لە ئەمریکا زۆر بەناوبانگە. ئەمریکییەکان ئامادەن پارەیەکی زۆر بدەن بۆ سەیرکردنی یارییە گرنگەکانی تۆپی پێ. بەو پێیەی هاندەرانی باسکە لە ئەوروپا شوێن NBA دەکەون، ئەمریکییەکانیش بەدوای تۆپی پێی ئەوروپیدا دەڕۆن.

چێفرین لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ئەمریکیەکان زۆر لە ئەوروپیەکان باشتر کاری بازرگانی دەکەن و گووتی:

بازاڕی ئەمریکا بۆ تۆپی پێ بازاڕێکی ئومێدبەخش و زۆر گرنگە بۆ داهاتوو. مەسەلەکە ئەوەیە، ئێمە مافەکان زۆر بە باشی دەفرۆشین و ئەمریکا زۆر باش پارەی بۆ دابین دەکرێت، بەڵام لێرە [لە ئەمریکا] بازرگانیکردنەکە تەواو جیاوازە لە ئەوروپا. ئەوان [ئەمریکییەکان] لەم بوارەدا لە ئێمە [ئەوروپیەکان] بەهرەمەندترن!

بابەتی زیاتر

Back to top button