ئه‌وروپا

ئەم وەرزە بۆ ئەلفۆنسۆ کۆتایی هات

یاریگا

ئەلفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری چەپی کەنەدی یانەی بایرن میونشن، پێدەچێت ئەم وەرزە جارێکی دیکە یاری بۆ یانەکەی نەکاتەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە لە یارییەکەی نێوان بایرن میونشن و ماینز لە هەفتەی 29ـی خولی ئەڵمانیا، ئەلفۆنسۆ دەیڤز تووشیپێکان بووە و دەستبەجێ یاریگای جێهێشت.

بەرگریکارەکەی باڤارییەکان بەهۆی ئەم پێکانە بۆ ماوەی 6 هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، لە ئەنجامدا ئەگەری زۆرە ئەم وەرزەداجارێکی تر یاری بۆ بایرن میونشن نەکاتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هەرچەندە تاوەکو ئەم ساتە یانەکە بە فەرمی وادەی دوورکەوتنەوەی بەرگریکارەکەی بڵاو نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button